خه‌تڵاتکردنی ژماره‌یه‌ک له‌ عێراقیانی تاراوگه‌

له‌ هۆڵه‌ندا.... له‌ نوسه‌ران، ئه‌دیبان، هونه‌رمه‌ندان ڕۆژنامه‌وان، پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و چالاکوانانی‌ بواری‌کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ...

به‌ به‌خشینی خه‌ڵاتی زێڕینی نێوده‌وڵه‌تی "العنقاء" ی گه‌ڕۆک

به‌سه‌رده‌کرێنه‌وه‌...!

 

ساڵانه‌ عێراق ژماره‌یه‌ک له‌ ڕۆڵه‌کانی خۆی له‌ داهێنه‌ران و چالاکوانانی تارواگه‌ خه‌ڵات ده‌کات.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ڕۆژی هه‌ینیی ڕێکه‌وتی 27-01-2012 له‌ شاری لاهای هۆڵه‌ندا مه‌راسیمی ئاهه‌نگی سێهه‌مین ساڵه‌ی میهره‌جانی (العنقاء)ی زێڕینی  نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕۆک سازده‌کرێت.

ئه‌م خه‌ڵاته‌ ته‌رخان کراوه‌ بۆ داهێنه‌رانی بواری ئه‌ده‌بی، هونه‌ری، که‌سانی ئه‌کادیمی، بیریاران و چالاکوانانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.

هه‌موو ساڵێک هه‌ڵبژاردنی ناوی که‌سایه‌تیه‌کان له‌ لایه‌ن چه‌ندین ڕێکخراوی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ پێشنیارده‌کرێن و به‌ گوێره‌ی کۆمه‌ڵێک پێوه‌ر و ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت و په‌یڕه‌وی ناوخۆ که‌ بۆ ئه‌م خه‌ڵاته‌ دیاری کراوه‌، ده‌سته‌بژێرێک له‌ کوڕان و کچانمان له‌ تاراوگه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌یان له‌و وڵاتانه‌ پێ ده‌به‌خشرێت که‌ لێی نیشته‌جێن‌....

 

بۆ به‌ڕێوه‌بردن و ئاماده‌کاری ڕێوڕه‌سمی ڤیستفاڵی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵ، پرۆفیسۆر دکتۆر ته‌یسیر ئالوسی سه‌رۆکی زانکۆی ئیبن روشد له‌ هۆڵه‌ندا، به‌ ناوی ده‌زگای خه‌ڵاتی "العنقاء" ی زێڕین خه‌ڵاته‌کان به‌سه‌ر براوه‌کاندا دابه‌ش ده‌کات.

 

ڕێکخستن و ئاماده‌کردنی ئاهه‌نگ و ڤیستفاڵی ڕێزلێنانه‌که‌ش‌ به‌سه‌رپه‌رشتی زانکۆی ئیبن روشد له‌ هۆڵه‌ندا، یانه‌ی نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی"بابل"، په‌رله‌مانی ڕۆشنبیرانی عێراقی له‌ تاراوگه‌، ئینستویتی کورد بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی و کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی دیکه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ڕه‌نجه‌‌کانی ئه‌م ده‌سته‌ نوێیه‌، له‌ کچان و کوڕانی گه‌له‌که‌مان له‌ تاراوگه‌، که‌ خاوه‌نی ئه‌فراندن و به‌خششن له‌ بواره‌کانی هزر و ئه‌کادیمیا و ئه‌ده‌بیات و نوسین و هونه‌ر به‌ هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه‌( شانۆ، سینه‌ما، شێوه‌کاری، مۆسیقا و گۆرانی)، به‌م خه‌ڵاته‌ به‌رزنرخێندراوه‌.

 

ئه‌و کۆشش و ته‌قه‌لا و ئه‌فراندنه‌ پڕ فه‌ڕه‌ی ئه‌م پاڵێوراوانه‌ هه‌مووی له‌ڕێی هه‌وڵدانی دانه‌بڕاو و نه‌پساوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌یانه‌وه‌‌ هاتۆته‌ گۆڕێ، ئه‌ویش له‌ پێناو خوڵقاندن و هێنانه‌ کایه‌ی ستاتیکای(جوانی)ژیان له‌ڕێی عێراقی بوون و له‌ڕێی مرۆییه‌وه‌.. که‌ هه‌میشه‌ چرایه‌کی گه‌ش و پڕشنگداره‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌، ساڵانه‌ تاجه‌ گوڵینه‌ی سه‌روه‌ری پێشکه‌شی ڕێبوارانی ئه‌و کاروانه‌ نه‌بڕاوه‌یه‌ بکرێت، تاجه‌ گوڵینه‌یه‌کی بڵند چه‌شنی به‌ژنی دار خورماکانی سۆمه‌ر و دار گوێزه‌ شکۆداراه‌کانی چیاکانی هه‌ورامانی سه‌رکه‌ش.

ئه‌مساڵ ئه‌م ناوانه‌، خوایار بێت ساڵانی دادێت، چه‌ندین ناوی جوانی دیکه‌ که‌ له‌به‌ر چاوان و له‌به‌ر دڵانن.. کاروانه‌ نه‌بڕاوه‌که‌ ته‌واو ده‌که‌ن.

 

به‌رنامه‌ی ڤیستفاڵه‌که‌ به‌م جۆره‌ ده‌بێت:

 ئاماده‌بوون کاتژمێر حه‌وت و چاره‌کی ئێواره‌:    19.15

به‌ چه‌ند پارچه‌ مۆسیقایه‌ک ده‌ست پێده‌کات: 20 ده‌قیقه‌ 19.40 

کردنه‌وه‌ی ڤیستیفاڵه‌که‌ به‌ چه‌ند وتارێکی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی، کاتژمێر هه‌شتی ئێواره‌، بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر: 20.00

وتاره‌کان:

وتار‌ی به‌خێرهێنان له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ڤیستفاڵه‌که، که‌سایه‌تیه‌کی ڕۆشنبیری ده‌یخوێنێته‌وه‌ 3 ده‌قیقه‌‌

وتاری ڕێکخه‌ری خه‌ڵاتی زێڕینی نێوده‌وڵه‌تی العنقاء ی گه‌ڕۆک 5 ده‌قیقه‌.

وتاری یانه‌ی ڕۆشنبیری مه‌ندائی که‌ میوانداری و خانه‌خوێی ئه‌م ڤیستفاڵه‌ی ئه‌مساڵی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ 3 ده‌قیقه‌.

وتار‌ی یانه‌ی نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی عێراقی له‌ هۆڵه‌ندا  (بابل) 3 ده‌قیقه‌.

وتاری په‌رله‌مانی ڕۆشنبیری عێراقی له‌ تاراوگه‌ 3 ده‌قیقه‌.

وتار‌ی ئینستیوتی کورد بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی 3 ده‌قیقه‌.

وتار‌ی زانکۆی ئیبن روشد له‌ هۆڵه‌ندا 3 ده‌قیقه‌..

 

چه‌ند وتارێکی دیکه‌ به‌ گوێره‌ی خشته‌ی پرۆتۆکۆڵی خوازراو له‌ کاتی ڤیستفاڵه‌که‌دا.

 

پشوو بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه‌.

چه‌ند کارێکی هونه‌ری و مۆسیقا پێشکه‌ش ده‌کرێت: 20 ده‌قیقه‌     20.40

دابه‌شکردنی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان:     21.00

هه‌ر که‌سایه‌تیه‌ک، ماوه‌ی 2 ده‌قیقه بواری قسه‌کردنی پێ ده‌درێت.

‌ کاتی ڤیستفاڵه‌که‌ دیاریکراوه‌، پابه‌ند ده‌بین به‌ کاته‌وه‌.‌

خه‌ڵاتکراوه‌کان بریتیین له‌م به‌ڕێزانه‌:

 

*.  خه‌ڵاتی گه‌نجانی داهێنه‌ر:

 

هونه‌رمه‌ندی نه‌خشه‌ساز أور البصري ملوانکه‌ی العنقاء ی زێڕین.

 

 

*. چالاکوانی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕاگه‌یاندن.

 

 نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مين ملوانکه‌ی العنقاء ی زێڕین.

 

*. خه‌ڵاتی چالاکی شیعري:

 

نوسه‌ر و شاعیر خاتوو بلقيس حميد حسن ملوانکه‌ی العنقاء ی زێڕین.

 

*. خه‌ڵاتی چالاکی له‌ بواری گۆرانی و مۆسیقا:

 

هونه‌رمه‌ندی مۆسيقي محمد حسين كمر ملوانکه‌ی العنقاء ی زێڕین.

هونه‌رمه‌ندی مۆسيقي وسام أيوب العزاوي ملوانکه‌ی العنقاء ی زێڕین..

هونه‌رمه‌ندی مۆسيقي نامدار قه‌ره داغي ملوانکه‌ی العنقاء ی زێڕین..  

 

*. خه‌ڵاتی داهێنانی شێوه‌کاری:

 

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار خاتوو رملة الجاسم ملوانکه‌ی العنقاء ی زێڕین.

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار ستار كاووش ملوانکه‌ی العنقاء ی زێڕین..

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار خاتوو إيمان علي خالد ملوانکه‌ی العنقاء ی زێڕین..

 

*. خه‌ڵاتی هونه‌ری دراما و شانۆگه‌ری:

 

هونه‌رمه‌ند صالح حسن فارس ملوانکه‌ی العنقاء ی زێڕین.

هونه‌رمه‌ند أحمد شرجي ملوانکه‌ی العنقاء ی زێڕین.

 

*. خه‌ڵاتی چالاکی مه‌ده‌نی و ڕۆشنبیری:

 

ئه‌ندازیاری ڕاوێژکاری و نوسه‌ر نهاد قازی ملوانکه‌ی العنقاء ی زێڕین.

 

*. خه‌ڵاتی چالاکی ئه‌كاديمي:

 

   دكتور سلام الأعرجي ملوانکه‌ی العنقاء ی زێڕین..

دكتوری ئه‌ندازیار جه‌ميل عه‌بدالرحمن شه‌رف ملوانکه‌ی العنقاء ی زێڕین..

نوسه‌ر و توێژه‌ر نه‌جمه‌دين فه‌قي ملوانکه‌ی العنقاء ی زێڕین..

 

*. خه‌ڵاتی  پێشڕه‌وی داهێنان  و تاجی العنقاء بۆ ئه‌مساڵ ده‌به‌خشرێته‌

 

هونه‌رمه‌ندی شانۆکارهادي الخزاعي.

 

وێنه‌ی به‌ کۆمه‌ڵی یادگاری خه‌ڵاتکراوان ده‌گیرێت

کاتژمێر 22:30 شه‌و کۆتایی به‌ مه‌راسیمه‌که‌ دێت و به‌م شێوه‌یه‌

خولی سێهه‌می دابه‌شکردنی خه‌ڵاتی زێڕینی نێوده‌وڵه‌تی العنقاء ی گه‌ڕۆک به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ڕۆژی هه‌ینیی 27 ی  كانونی دووه‌می 2012

له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری یانه‌ی مه‌ندائي

له‌ شاری لاهاي ده‌نهاخ له‌ هۆڵه‌ندا

کاتژمێر حه‌وت و چاره‌کی ئێواره‌: 19.15

 

هۆڵی ڕۆشنبیری یانه‌ی مه‌ندائي: ئه‌درێسی

Ivoorhorst 155

Den Haag  2592TH

 

ئه‌توانن به ترامي ژماره 6 له وێستگه‌ی ناوه‌ندی ده‌نهاخ که به‌ ئاڕاسته‌ی

 

Leidschendam-Leisenhage

و  دا به‌زین له وێستگه‌ی

Reigersbergenweg